لە شارۆچکەی ئیسکەندەروونی پارێزگای هەتای وڵاتی تورکیا مامۆستایەکی ئایینی لە کاتی نوێژی بەیانی تووشی هێرشی چەکداری بوو و گیانی لە دەست دا.
مامۆستا حەسەن ئینجی تەمەن ٤٠ ساڵە کاتێک بۆ نوێژی بەیانی لە ماڵەکەی چووە دەرەوە و بەرەو مزگەوت بەڕێوەکەوت تووشی هێرشی چەکداری کەسێکی نەناسراو بوو.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران. مامۆستا لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا. بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لە دەست دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.